سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانا هۆشداری دەداتە دەستەڵاتی تورکیا و دەڵێت هەموو کورد بۆ سەماکردن لە شەقامەکاندا ئامادەن.
هێزی ئەمنیی تورکیا لە ئستەنبووڵ ١٣ کەسیان دەستبەسەر کرد و بەگوێرەی سەرچاوان ئەم 12 کەسە لە زەماوەند و ئاهەنگاندا لە کاتی جیاوازدا سەمایان کردووە .
هەر بەهەمان هۆکار چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە مێرسین ١١ گەنج دەستبەسەر کران و وایان لێکرا گوێ لە گۆرانیی ڕەگەزپەرستانی تورک بگرن. دوێنێ لە ناحیەی میسیرکی سەر بە سێرتیش ٦ کچ بە تۆمەتی هەڵپەڕینو سەماکردن دەستبەسەر کران.
سەبارەت بە پەرەسەندنی ئەم ڕووداوانە، “لەیلا زانا” سیاسەتمەداری کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردەوە، “ڕووبەڕووی سەبر و سنووری کورد مەبنەوە. ئەم فشارانە بەردەوام بن هەموومان بە گۆرانی و تەپڵ و سەمای کوردییەوە دێینە سەر شەقامان.