ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەستەی دەستپاکی عێراق سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات

 

دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دزی سەدە رادەگەیەنێت و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە هاریکار بوون لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.

دەستەی دەستپاکی عێراق بێ ئەوەی ناوی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکات رایگەیاند، تۆمەتبارێکی گەورەی دزی سەدەیان دەستگیرکردووە و سوپاسی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە هاریکار بوون لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.

پێشتر چوار تۆمەتباری دیکەی دۆسیەکە بڕیاری راگرتنیان لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکان بۆ دەرکراوە کە بەرپرسیاریەتیان لە حکوومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشوودا هەبووە.

بە گوتەی بەرپرسانی عێراق، تۆمەتبارکردنی ئەو بەرپرسانە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی دەستیان لە دەرهێنانی پارە بە شێوەیەکی نەختینەی لە دەستەی گشتی باج، کە ئەو پارەیە دەگاتە نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بە بڕە پارەیەکی زۆر دادەنرێت لەو وڵاتەی کە هەمیشە لە ریزبەندی گەندەڵترین وڵاتەکانی جیهاندایە.

دزی سەدە بریتییە لە بردنی گوژمەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە داهاتی باج کە رێککەوتی دزیەکە لەنێوان مانگی ئەیلوولی ساڵی 2021 تاوەکو مانگی ئابی ساڵی 2022 بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دراوەکان لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووەكان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كرد

سەڵاح

بۆ یەکەم جار تەندروستی عێراق مۆڵەت بە کۆمپانیایەکی ئەوروپی دەدات دەرمانی شێرپەنجەی مەمک دروست بکات

سەڵاح