ئومێد خوشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بۆ پاراستن و پاككردنەوەی ژینگە و هەوای شاری هەولێر، 138 پاڵاوتگەی نایاسایی دادەخرێن.
ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، بە بڕیاری پارێزگەی هەولێر 138 پاڵاوگەی نایاسایی دادەخرێن و ئەوانەشی کە یاسایین دەبێت لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەم مەرج و ڕێنماییەکانی ژینگەپارێزی جێبەجێ بکەن، بە پێچەوانەوە ڕێوشوێنی یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وتیشی، بڕیارێکی دیکە بۆ پاککردنەوەی ژینگەی هەولێر، دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەبێت کە ژینگە پیس دەکەن.