zagros news agency

زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار بۆ دووهەزار و 168 پڕۆژەی رێگا لە نێو شارەكاندا خەرج كراوە

 

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە کابینەی نۆیەمدا، بایی زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار رێگا لە نێو شار و شارۆچەكان كراوە، جەختیش دەكاتەوە، 883 کیلۆمەتر هێڵکاریی شەقام، 59 پرد و ژێرپرد دروست کراون و 16 هەزار هێمای هاتوچۆش داندراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، بلاًوی كردەوە: “لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 2 هەزار و 168 پڕۆژەی شەقام لەناو شار و شارۆچکەکان، بە گوژمەی دووتریلیۆن و 200 ملیار دینار جێبەجێ کراون.”

ئاشكراشی كردووە: “پڕۆژەکان بە ستانداردێکی جیهانی ئەنجام دراون و سەرجەم پێداویستییەکانی ئەندازەی هاتوچۆیان بۆ دانراوە، 883 کیلۆمەتر هێڵکاریی شەقام، 59 پرد و ژێرپرد دروست کراون، 16 هەزار هێمای هاتوچۆش دانراون.”

ئەوەشی خستووەتە روو،هاوکات 45 کیۆمەتر پەرژینی ئاسنین بۆ ڕێگە و شەقامەکان دانراوە، 296 پەڕینەوەی پیادە و هەزار و 500 بەربەستی کەمکردنەوەی خێرایی دانراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی لە بارەی مووچەوە

یاسین

پێنجەمین فيستیڤاڵی “هەولێر” بۆ هه‌نار و بەرهەمی دیکەى خۆراکى و کاری دەستی کرایەوە سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

سەڵاح

لە ئەڵمانیا 6382 هەزار پەنابەری تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە

سەڵاح