zagros news agency

خولە ئەڵمانیا.. بایرن دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر فرانکفۆرت لەدەستدا

لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی فرانکفۆرت لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشی کرد.

 

لە یاریێکی پڕ گۆڵدا هەردوو یانە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم یارییەکی بهێز دەرکەوت و لە سەرەتادا بایرن دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لە خولەکی 15 تۆمارکرد، بەڵام لە پاش ئەوە خاوەن یاریگا بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 22 و 25 وەڵامیان دایەوە،

دڵخۆشی پێشکەوتنی فرانکفۆرت تەنیا سێ خولەکی خایاند و کاتێک ئۆپامیکانۆ ئەنجامەکەی بۆ بایرن یەکسانکردەوە.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 53دا یاریزان ئۆلیس گۆڵی پێشکەوتنی بایرنی تۆمارکردەوە، یارییەکەش تاکۆتایی خولەکەکان بەو ئەنجامە مایەوە، بەڵام لە خولەکی چواری کاتی زیادکراو عومەر مارموشی دووەم گۆڵی خۆی و سێیەمی یانەی فرانکفۆرتی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

 

بەم ئەنجامە، بایرن بووە خاوەنی 14 خاڵ و هەر لە پلەی یەکەمدایە بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ لایپزیگی دووەم، فرانکفۆرتیش 13 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەم دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کرۆس: یاریزانی وەکو من دەگمەنە

یاسین

بەهۆی چاودێریکردنی جۆنی دێپ هەوڵی دەستگیرکردنی ئافرەتێک دەدەرێت

ART

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران، به‌بێ كێشه‌ ده‌گات و دابه‌ش ده‌كرێت

سەڵاح