zagros news agency

سەرۆكی دیوان پێشوازی لە باڵیۆزی غانا دەكات

               

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 6/8/2024 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەبیب ئیدریس باڵیۆزی غانا لە عێراق و كوێت كرد.

لە دیدارێكدا هەردوولا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی غانا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا، بیروڕایان گۆڕییەوە و تیشكیان خستە سەر دۆخی دەستی كاری غانایی لە هەرێمی كوردستان.

بەڕێز باڵیۆزی غانا خواستی وڵاتەكەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی لە فەراهەمكردنی ژینگەیەكی تەندروستی كار بۆ دەستی كاری غانایی كە لە هەرێمی كوردستان لە بوارە خزمەتگوزارییەكاندا كار دەكەن.

تاوتوێكردنی دۆخی عێراق و ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رەشید سندی دەکات

سەڵاح

نرخی نەوت ڕوویان لە دابەزین کردەوە

گوران

ناوى به‌شێك له‌ شه‌هیدانى پێشمه‌رگه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر ده‌زگاى شه‌هیدانى به‌غدا

سەڵاح