ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەسعود پزیشکیان: وه‌ڵامی ئیسرائیل ده‌ده‌یه‌وه‌ ، به‌ڵام نامانه‌وێت شەڕەکە فراوانتر بكه‌ین

 

سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند: “وڵاتەکەی نایەوێت شەڕەکە لە ناوچەکە فراوانتر بکات، بەڵام بە دڵنیایەوە وەڵامی تاوانەکانی ئیسرائیل دەداتەوە”.

مەسعود پزیشکیان لە دیداری لەگەڵ سکرتێری ئاژانسی ئاسایشی فیدراڵیی ڕووسیا، سێرگی شۆیگو لە تاران، ئاماژەی بەوەدا: “ئیسرائیل دەوێت ناوچەکە بسووتێنێت، تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە نموونەیەکی ڕوونی پێشێلکردنی سەرجەم یاسا و دابونەریتە نێودەوڵەتییەکان بوو”.

ڕاشیگەیاند: “ئێران نایەوێت شەڕەکە لە ناوچەکە فراوانتر بکات، بەڵام بە دڵنیایەوە وەڵامی تاوانەکانی ئیسرائیل دەداتەوە”.

ڕوونیشی کردەوە کە ئێران باشترکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ ڕووسیا، وەک کاری لەپێشینەی سیاسیەتی دەرەوەی خۆیدا داناوە.

گوتیشی: “ھاریکاریی نێوان ئێران و ڕووسیا بۆ پتەوترکردنی جیھانێکی فرەجەمسەریی، بێگومان دەبێتە مایەی بەدیھێنانی ئاسایشی زیاتر و دەستەبەرکردنی ئاشتی لە جیھان”.

لای خۆیەوە سکرتێری ئاژانسی ئاسایشی فیدراڵیی ڕووسیا، سێرگی شۆیگو ڕایگەیاند کە ڕووسیا، ئێران بە یەکێک لە گرنگترین ھاوبەشەکانی دەزانێت.

ھەروەھا سێرگی شۆیگو خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە ھەوڵە ھاوبەشەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران بۆ دەستەبەرکردنی فرە جەمسەریی و ئاسایش لە ناوچەکە.

گوتیشی: “ڕووسیا گرنگییەکی زۆر بە ھاریکارییەکانی لەگەڵ ئێران دەدات لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان، گرووپی (BRICS) و ڕێکخراوی ھاریکاریی شانگھای، ئێمە کار دەکەین لە پێناو فراوانکردنی چوارچێوەی ھاریکاری نێوانمان”.

ھەروەھا سکرتێری ئاژانسی ئاسایشی فیدراڵیی ڕووسیا، سێرگی شۆیگو لە تاران لەگەل سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران، محەمەد باقری کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد باقری ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکی “قووڵ وستراتیژی” لەنێوان ئێران و ڕووسیادا، ھەیە.

هەروەها سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران لە میانی کۆبوونەوەکەدا، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بەو ھاریکارییەی کە لە نێوان ئێران، ڕووسیا و چیندا ھەیە.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

بەلجیکا ھۆشداری لە بارەی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەدات

سەڵاح

وزارەتی بەرگریی تورکیا: ٦٥ چەکداری پەکەکەمان لە هەفتەیەکدا کوشتووە

سەڵاح