جۆن کێربی گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمەریکا دەڵێت، لەو باوەڕەدان ئێران وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە و هێرش دەکاتە سەر ئەم وڵاتە، بەڵام نازانن کەی و چۆن هێرشەکە دەکرێت.
ئاماژەی بە ئەمەش کرد، ئەمەریکا لەڕێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە هەوڵێکی تەواودایە پێش به پەرەسەندنی گرژییەکان بگرێت و ئەوەی پێویست بێت بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیڵ دەیکەن.
کێربی هەروەها گوتی، ئەو سەربازە ئەمەریکییانەی لە هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد برینداربوون، ئێستا دۆخی تەندروستییان سەقامگیرە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو