zagros news agency

به‌ ڤیدیۆ … له‌ هه‌ولێر كه‌سێك 106 ملیۆن دیناری لە ماڵی خزمێكی دزی بوو به‌ره‌و لوبنان رایكرد و ده‌ستگیر كرا

 

لە شاری هەولێر تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بڕی 106 ملیۆن دیناری عێراقی لە ماڵی خزمێكی دزی بوو و دواتریش بەرەو لوبنان رای كردبوو، پۆلیسی هەولێر دەڵێت لە رێگەی تەكنیكی كاركردنی خۆیان هێنایانەوە و دەستگیریان كرد.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند “ئاگادار کراینەوە و سکاڵایەکمان لەلایەن هاووڵاتییەکەوە پێ گەیشت لەبارەی ڕوودانی حاڵەتی دزیکردن لە ماڵەکەیدا، دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە”.

راشیگەیاند “لە ئەنجامدا توانیمان تۆمەتباری سەرەکی دەستنیشان بکەین، کە تۆمەتبار خزمی نزیکی دادخواز بووە و هەڵساوە بە دزینی (106) ملیۆن دیناری عێراقی لە ماڵی دادخواز و دواتر ڕای کردبوو، تۆمەتبارەكە لە ڕێگەی بەغداوە، هەرێمی کوردستان و عێراقی جێهێشتبوو و چووبووە وڵاتی لوبنان”.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە “بە پلانێکی تایبەت و لە ڕێگای تەکنیکی کارکردنی خۆمان، توانیمان تۆمەتبار بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان و دەستگیری بکەین، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە”.

هەروەها هاووڵاتیانیشی دڵنیا كردەوە کە تۆمەتباران لە هەرکوێیەک بن، دەیانگەڕێننەوە و دەستگیریان دەکەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ ماڵئاوایی لە یانەکەی دەکات

یاسین

مەحمەد سەعدەدین: بڕیاری دادگا فیدرالی دژی هەموو پێكهاتەكان

دڵشاد

ئیرینا یوسری؛ لە تاجی شاژنی جوانییەوە بۆ جیهانی نواندن

ART