ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، گرژییەکانی نێوان هەسەدە و هێزەکانی پاراستنی نیشتمانی و هێزەکانی حکومەت لە دێرزۆر بەردەوامە و میلیشای سەر بە ئێرانیش هێزەکانی خۆیان لە ناوچەکە جێگیر دەکەن.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، ئەو چەک و چۆڵەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران جیرگیران کردووە بریتین لە 20 ئۆتۆمبێلی پڕ چەک و چۆڵ.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزە چەکدارەکانی بەرگریی نیشتمانی هێرشیان کردە سەر بنکەکانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی دێرزۆر و شەڕ لەنێوان هەردوولا ڕوویدا.