zagros news agency

عێراق ڕووبەڕووی کارەساتێكی ژینگەیی گەورە دەبێتەوە

 

بەهۆی کەمبوونەوەی سەوزایی و کەمیی ئاو و زریانی خۆڵ و پیسبوونی هەواوە، عێراق ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی ژینگەیی گەورە دەبێتەوە کە هەڕەشە لە ئێستا و داهاتووی دەکات. واقیعی ژینگەی ئەمڕۆی عێراق بەپێی ڕاپۆرت و سەرچاوە فەرمییەکان، بەرەو دۆخێکی مەترسیدار دەڕوات و ئێستا ٪39ی ڕووبەری عێراق بووە بە وشکانی و بیابان.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە، ساڵانە لە هەر چوار وەرزی ساڵدا، لە هەندێک ناوچەی عێراق زیاتر لە 300 ڕۆژ خۆڵبارینە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی بانکی جیهانی ٪80ی ئاوی زێراب و پاشەڕۆ، ڕاستەوخۆ دەڕژێتە ناو ڕووبار و سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتی (FAO) ئاماژەی بەوە کردووە، ساڵانە زیاتر لە 250 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵی لە عێراق لەدەست دەچێت و زیاتر له 60%ی ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی عێراقیش کەم بووەتەوە.

ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن لەوەی، ڕووبارەکانی دیجلە و فورات، کە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی عێراقن، لەوانەیە تا ساڵی 2040 ڕووبەڕووی وشکبوون ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگیربوونی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ جەیهان لە ئاستی ١٩٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

یاسین

ڕاپرسی: زۆرینەی خەڵکی تورکیا لەگەڵ بێلایەنی دان

سەڵاح