ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 12 زیارەتکار کە لە عێراق بریندار بوون گواسترانەوە ئێران

 

بەرپرسی مانگی سوور لە شاری خوڕەمشەهر لە پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند، 12 زیارەتکار لە ڕووداوێکی هاتوچۆ کە لە نێوان پاسێکی هەڵگری زیارەتکارانی ئێرانی و بارهەڵگرێک کە نەوتی ڕەشی هەڵگرتبوو لەسەر ڕێگای دیوانیە بەرەو ناسریە لە باشووری عێراق بریندار بوون دواتر بریندارەکان گواسترانەوە ئێران.

حاتەم شەرەوا بەرپرسی مانگی سوور لە شاری خوڕەمشەهر ڕایگەیاند، ئەو 12 بریندارە دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە فریاکەوتنی پزیشکی عێراق لەلایەن کارمەندانی مانگی سووری خوڕەمشەهرەوە گواستراونەتەوە.

بەگوێرەی ئاماری مانگی سوور، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێکی تانکەر کە نەوتی ڕەش “قیر”ـی هەڵگرتبوو لەسەر ڕێگای خێرای نێوان دیوانیە و ناسریە ڕوویدا و بەهۆیەوە 64 کەس برینداربوون.

لە نێو ئەو کەسانەی کە لەم ڕووداوەدا بریندار بوون، 61 زیارەتکاری ئێرانی و سێ عێراقی بوون، کە دوای ئەنجامدانی زیارەتی ئەربەعین لە ڕێگای گەڕانەوەدا بوون، هاوکات، 18 لە بریندارەکان چارەسەر کراون و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، 46 کەسیش لە بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی فێرکاری دیوانیە چاودێری کاتییان بۆ کراوە و دواتر 12 کەسیان بۆ ئێران گواستراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ بەزەحمەت بردیەوە

sirwan

نرخی دۆلار بەرزبووە

یاسین