zagros news agency

سەربەخۆی مەجلیسی ئێران دەنگ به هەموو وەزیرانی کابینه‌ی پزشیکیان دەدەن

 

فراکسیۆنی سەربەخۆکانی مەجلیسی ئێران ڕایگەیاند دەنگی متمانە بە هەموو وەزیرە پێشنیارکراوەکانی سەرۆک‌کۆمار دەدات.

ئەحمەد فاتمی، ئەندامی فراکسیۆنی سەربەخۆکانی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەم فراکسیۆنەدا بڕیار دراوە دەنگ بە هەموو وەزیرە پێشنیارکراوەکانی مەسعوود پزیشکیان بدرێت.

بە گوتەی ئەو ئەندامەی مەجلیسکی ئێران، کابینەی پزیشکیان کە کابینەی تەبایی نیشتمانییە کاتێک بە کردەوە دەبێتە کابینەی تەبایی نیشتمانی، هەموو ئەندامانی دەنگی متمانە لە مەجلیس وەربگرن و هەر بۆیەش ئەم فراکسیۆنە بڕیاری داوە دەنگ بە هەموو وەزیرانی پیشنیارکراو بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنفرانسی “سەکۆیەک بۆ پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان” ئەنجام دەدرێت

یاسین

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح