zagros news agency

سوپای پاسداران: بە کۆتاییهاتنی “هەڕەشەی دەستدرێژیکاران” هاتوچۆی سەلامەت لە گەرووی هورمز دەست پێدەکات

سوپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی گوڵان لە یەکەم کاردانەوەی فەرمیی ئێران بەرانبەر ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی دەریایی ئەمریکا لە گەرووی هورمز ڕای گەیاند بە کۆتاییهاتنی “هەڕەشەی دەستدرێژیکاران” و جێبەجێکردنی “ڕێکاری نوێ”، هاتوچۆی سەلامەت لەم ئاوڕێیەدا فەراهەم دەبێت.
فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپا لە بەیاننامەیەکدا دەستخۆشی لە هاوکاریی خاوەن کەشتییەکان بۆ تێپەڕین لە گەرووی هورمز بەپێی “یاساکانی ئێران” کرد و گوتی کەشتییەکان لە پاراستنی تەناهیی دەریاوانیی ناوچەکەدا بەشدارییەکی باشیان هەبووە.
لەم بەیاننامەیەدا هیچ ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی “ڕێکارە نوێیەکان” نەدراوە.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هاتن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی سێشەممە ڕای گەیاند ئۆپراسیۆنی “پڕۆژەی ئازادی” بۆ پاسەوانیکردنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت تاوەکوو دەرفەت بۆ کۆتاییهاتنی ڕێککەوتنی پیشبینی‌کراو لەگەڵ ئێران بڕەخسێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرەڕای پەرەسەندنی ناکۆکی لەگەڵ ئەمریکا هەناردەی چین زیادی کردووە

یاسین

وەزیری دەرەوەی تورکیا: جەنگی ئێران نابێت سەرنج لە غەزە دوور بخاتەوە

سەڵاح

لە هەشت مانگی ئەمساڵ نزیکەی 36 ملیۆن گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە

سەڵاح