zagros news agency

وەزارەتی تەندروستی: سەنتەری چارەسەری نەخۆشی شەكرە و ڕژێنە دەرەقییەكان لە دهۆك كرایەوە

 

لە مەڕاسیمێكدا لە پارێزگای دهۆك سەنتەری دەستنیشانكردن و چارەسەری نەخۆشی شەكرە و ڕژێنە دەرەقییەكان بە شێوازێكی پێشكەوتوو كرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی 8ی 2024، وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، لە مەڕاسیمێكدا “بەئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و د. کاوە خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباریی تەندروستی و د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک و بەرپرسانی پەیوەندیدار مەڕاسیمی کردنەوەی سەنتەری دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشی شەکرە و ڕژێنە دەرەقییەکان بەشێوازێكی مۆدێرن و پێشکەوتوو لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری دهۆک بەڕێوەچوو.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوای هەولێر و دهۆک دەکات

یاسین

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى ئه‌نفالدا

یاسین

شوان كه‌لاری بۆ زاگرۆس: خه‌ڵكی سلێمانی به‌دوای به‌دیل ده‌گه‌رێن ئه‌و به‌دیله‌ش پارتییه‌

سەڵاح