zagros news agency

مەجلیسی ئێران دەنگی به‌ هەموو وزیرانی پێشنیارکراوی پزشکیان دا

لە پێنجەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی مەجلیسی ئێران بۆ تاوتوێ‌کردنی بەرنامەی کابینەی نوێ و شیاویەتیی وەزیرانی پێشنیارکراوی کابینەی مەسعوود پزیشکیان، شیاویەتیی هەموو وەزیرە پێشنیارکراوەکان دەنگی متمانەیان بەدەست هێنا.
دانیشتنەکانی مەجلیسی ئێران بۆ تاوتوێ‌کردنی بەرنامەی کابینەی نوێ و شیاویەتیی وەزیرەکان لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێ کرد و مەسعوود پزیشکیان لە یەکەمین و دوایین کۆبوونەوەی مەجلیسدا بۆ بەرگری لە کابینەکەی گوتی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەوڵەت بۆ هەڵبژاردن و پێشنیارکردنی وەزیرەکان ڕاوێژ و هەماهەنگیی کردووە و داوای لە ئەندامانی مەجلیس کرد لەپێناو پێکهێنانی حکوومەتی تەبایی نیشتمانیدا دەنگ بە کابینەکەی بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دانی سیبایۆس دەچێتە فەڕەنسا

یاسین

ئەمریکا باجی سەر کاڵاکانی کۆریای باشوور بۆ ٢٥٪ بەرز دەکاتەوە

یاسین

کۆمیسیۆن ناوی کاندیدە جێگرەوەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە شەش پارێزگا ڕادەگەیەنێت

یاسین