zagros news agency

دانی سیبایۆس دەچێتە فەڕەنسا

یەکێکی تر لەو ناوانەی لەم کۆتاییەی مێرکاتۆی هاوینە تاکو ئێستا یەکلایی نەبۆتە،کە چارەنووسی یاری کردنی لەگەڵ یانەکەی چی بەسەردێت دانی سیبایۆسی ئیسپانی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەتا ئەم خولەکەش یاریزانەکە و مێرێنگی قسەی کۆتاییان لەنێواندا نەکراوە.

 

 

دوای گەڕانەوەی لە ئارسێناڵ سیبایۆش کەوتە نێو پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید و لەگەڵ هاتنی چابی ئەڵۆنسۆ لەم هاوینە یاریزانەکە نەیتوانی بچێتە نێو بازنەی ڕەزامەندی ڕاهێنەرەکە و چەند یانەیەکیش لەسەر هێڵن تاکو ئێستا بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ سیبایۆس بەڵام تاکو ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەبۆتەوە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکا ئێستا نزکترین یانە لە دانی سیبایۆس یانەی مارسێلیای فەڕەنسیە،کە ئەو یانەیە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕازی کردنی ڕیاڵ مەدرید تاکو گرێبەستی سیبایۆس ئاسان بکەن و یاریزانەکە بگوازنەوە تیپەکە
لای خۆشیەوە سیبایۆس دوای کۆتا یاری تیپەکەی لە پۆستێکی ئینستاگرام نووسیبووی”کۆتا سەما”،کە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ ڕۆیشتنی لە ڕیاڵ مەدرید و چوونی بۆ مارسێلیا.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئافرەتێک دوای لابردنی ٨ ئەندامی لەشی بەسەر شێرپەنجەدا زاڵ بوو

سەڵاح

کانسێلۆ : خولی سعودی ئەوەندە ئاسان نییە،کە خەڵک بیری لێدەکەنەوە

یاسین

ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لە ڕێگەی ئوردنەوە سووریا بەجێ بهێڵن

یاسین