ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌ دواداچوون بۆ جووتسايدی گه‌زنه‌ شه‌قامی 120 مه‌تری ده‌كرێت

 

ئەمڕۆ شەممە 2024/8/24، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانی، پڕۆژەى جووتسایدی شەقامی گەزنە تا شەقامی 120 مەتریان بە سەرکردەوە کە شەقامێکى گرنگ و ستراتیژیى شارى هەولێرە و لەسەر فەرمانی  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو چارەسەركردنی گرفتی هاتوچۆى هاووڵاتییان لەسەر بودجەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان  جێبەجێ ده‌کرێت.

لە بەسەرکردنەوەکەیاندا وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشیان لە ئەندازیار و سەرپەرشتیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کە بە دیزایین و بەشێوەیەکی سەردەمیانە کارەکانیان ئەنجامداوە، ئاماژەیان بەوەدا پڕۆژەکە تا ئێستا كارێكی زۆر باشی تێدا كراوە، ڕاشیانگەیاند: ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژییە بۆ شارى هەولێر و جەختیان لە بەردەوامیدانى پڕۆژەكان به‌ گشتی کردەوە و دووپاتیان کردەوە كه‌ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕژدە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان.

گرنگیی شەقامی دووسایدی گەزنە لە كاتی تەواوبوونیدا شەقامی خێرای 120مەتریی هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، واتە بەستانەوەی هەولێر و دهۆك بە شەقڵاوە – حاجی ئۆمەران و بەستانەوەی بە كۆیە و سلێمانی، بەوەش كاریگەریی زۆرى دەبێت لەسەر جوڵەى بازرگانى و ئاسانكاریی هاتوچۆی هاوڵاتییان لە شاری هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری نێوخۆی تورکیا کوژرانی دوو بەرپرسی پەکەکەی لە شاری باتمان ڕاگەیاند

سەڵاح

نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی كوردستان

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى نه‌ورۆز

یاسین