ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وردبینی كۆمیسیۆن لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کۆتاییهات

 

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وردبینی له‌ لیستی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌كۆتا هێناوه‌ و ده‌ست به‌ رێكاره‌كانی دیكه‌ ده‌كات.

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاكانی راگه‌یاند، وردبینی لە لیستی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و هەردوو دەستەی دەستپاکی هەرێم و عێراقەوە کۆتایی هاتووە.

گوتیشی، هیچ کاندیدێک بەهۆی پێشینەی خراپ یاخود تاوانەوە لە کاندیدبوون دوورنەخراوەتەوە، لیستی ناوەکان نێردراوەتەوە بۆ کۆمسیۆن و لەم هەفتەیدا ڕێکارەکانی دیکە دەستپێدەکەن.

روونیشی كرده‌وه‌، دوای ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ چاپکردنی کاغەزی دەنگدان ده‌ستپێده‌كات.

بڕیاره‌ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 20ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجامبدرێت و 2 ملیۆن و 899 هه‌زار و878 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵو کۆبوویەوە

دڵشاد

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

یاسین

سەڵاحەددین … حەشارگەیەکی داعش ته‌قێنرایه‌وه‌

سەڵاح