zagros news agency

ڕۆژانە ١٢ ملیۆن لیتر بەنزین لە ئێرنەوە بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە

عەلی شەمس ئەردەکانی، ئەندامی ژووری بازرگانیی ئێران دەڵێت، ڕۆژانە ١٢ ملیۆن لیتر بەنزینی ئەم وڵاتە بەبەهای نزیکەی ٤ ملیۆ دۆلار بە شێوەی قاچاغ دەبرێتە دەرەوە.
دەشڵێت، بەشێک لەو سووتەمەنییە بە دەستی قاچاغچییانەوە دەبرێتە تورکیا و بە کاڵای دیکە دەگۆڕدرێتەوە و ئەم کاڵایانەش هەر بە شێوەی قاچاغ دەهێنرێنەوە نێو ئێران و ئەمەش نزیکەی ٦٠ هەزار هەلی کاری پەیوەندیدار بە پیشەسازیی ئەم کاڵایانەی لەنێو بردووە.
دەشڵێت، بەشێک لەو سووتەمەنییە دەبرێتە ئەفغانستان و لەوێ نرخی یەک لیتر بەنزین ٤٠ هەزار تمەنی ئێرانییە.
بەهۆی دابەزینی بەهای پارەی نیشتمانیی ئێرانەوە نرخی بەنزین لەو وڵاتەدا هەرزانترین نرخە لە جیهاندا و ئەوەش هۆکاری سەرەکیی بەقاچاغبردنی سووتەمەنیی ئەو وڵاتەیە بۆ دەرەوەی وڵاتەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆى دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

یاسین