ئەمڕۆ سێشەممە، 27-8-2024، دادگای تاوانەکانی میسان، بەرپرسی بەشی مووچەی کۆمپانیای نەوتی میسانی بەشەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: “دادگا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر تۆمەتبارەکەدا سەپاندووە، بە تاوانی دزینی بڕێک پارە لە پاداشتەکانی جەژنی ڕەمەزان کە بۆ فەرمانبەران تەرخانکراوە”.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوەشکردووە، “بڕیارەکە بەپێی ماددەی 316ـی یاسای سزادان دەرچووە.”