مانچستەر یونایتد گرێبەستەکەی لەگەڵ مانوێل ئۆگارتی ئۆرۆگوای، یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان یەکلایی کردەوە لە ماوەی هاوینەی مێرکاتۆ.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بواری مێرکاتۆ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی “X” نووسیویەتی: یانەی مانچستەر یونایتد ڕێککەوتنەکەی لەسەر گرێبەستی مانوێل ئۆگارتی یەکلاییکردووەتەوە، بەو پێیەی وشەی کۆتایی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هاتووە”.
ڕۆمانۆ زیادی کرد: مانچێستەر یونایتد لە مانگی تەمموزەوە لەسەر مەرجە کەسیەکان گرێبەستەکەی لەگەڵ ئۆگارتی ڕێککەوتووە.
شارەزای مێرکاتۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەهای جێگیری گرێبەستەکە 50 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەمە جگە لەوەی 10 ملیۆن یۆرۆ لە گۆڕاوەکاندا.
ڕۆمانۆ لە کۆتاییدا وتی: ئۆگارتی گەشت دەکات بۆ مانچستەر بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و گرێبەستەکانی گواستنەوەی بۆ شەیتانە سوورەکان واژۆ