دوابه‌وای هێرشی حووسییانی یەمەن بۆ سه‌ر كه‌شتیی “سونیۆن” له له ده‌ریای سوور هەتا ئێستا ئەم کەشتییە له‌شوێنی خۆی وه‌ستاوه و ئاگره‌كه‌ی نه‌كوژاوه‌ته‌وه.
پاتریك ڕایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، دەڵێت ئەمو بارهه‌ڵگره نه‌وتییه‌ی ئاڵای یۆنانی به‌سه‌ره‌وه‌یه هەروا بەردەوام ده‌سوتێت.
هه‌روه‌ها له‌ترسی ڕژانی نه‌وته‌كه و دروستكردنی مه‌ترسی ژینگه‌یی، سوپای ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی خه‌ریكی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئەم مهترسییهن و دوو بارهه‌ڵگری ده‌ریایی دیکەشیان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م كه‌شتییه ناردووه، به‌ڵام حوسییه‌كان هەڕەشەیان کردووە هێرش دەکەنە سەر ئەوانیش.
پاتریک ڕایدەر هەروەها گوتی: ئه‌م جۆره كاره تیرۆریستییانه ئاسایشی بازرگانیی جیهانی و ژیانی ده‌ریاوانانی سڤیلیش ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و بۆ سه‌رسیسته‌می زینده‌یی ده‌ریایی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سوور هه‌ڕه‌شه‌ن.