zagros news agency

هێزەکانی دژەتیرۆر بەرپرسێکی بزوتنەوەی نوجەبایان لە زیقار دەستگیرکرد

​سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە هێزێکی تایبەتی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، کە لە بەغداوە ڕەوانە کرابوون، بەرپرسی یەکەی زانیاری و هەواڵگری بزوتنەوەی نوجەبایان لە پارێزگای زیقار دەستگیرکردووە.

​دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە هات کە هێزە ئەمنییەکە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو لە ناحیەی ‘فەزیلیە’ کە دەکەوێتە باشووری شاری ناسریە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم بەرپرسە بە یەکێک لە ڕاهێنراو و سەرکردە دیارەکانی بزوتنەوەکە ئەژمار دەکرێت.
​دەستبەجێ دوای دەستگیرکردنی، تۆمەتبارەکە ڕەوانەی بەغدا کراوە بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوەی پێویستی لەگەڵدا ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسى پێشبینییەکانی  بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیاند

سەڵاح

بە بڕیاری مەسرور بارزانی هاوكاریی دارایی بەسەر 3 هەزار و 500 هاووڵاتیی ئێزدی دابەش دەكرێت

یاسین

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشداربووانی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

یاسین