zagros news agency

له‌ مووسڵ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ به‌ تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ست دا

له‌ ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به‌ شاری مووسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئافره‌تێكی گه‌نج، دوای تووشبوونی به‌ تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ست دا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ی 8ی 2024، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ناحیه‌ی نه‌مروود، له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ به‌هۆی تووشبونی به‌ تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ست دا.

ئاشكرا كراوه‌، ئه‌و كه‌سه‌ ژنی ماڵه‌ و له‌ 17ی ئه‌م مانگه‌ ئاسه‌واره‌كانی تای خوێنبه‌ربوون تێیدا ده‌ركه‌وت و دواتر له‌ 26ی ئه‌م مانگه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و سه‌رئه‌نجام به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا.. چەند چەکدارێك دایان بەسەر كۆمپانیایەكی چینییدا و 500 ملیۆن دیناریان دزی

سەڵاح

ترەمپ: پێش به ڕوودانی جەنگی جیهانی دەگرم

یاسین

پاپای ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد

سەڵاح