ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژماره‌یه‌ك بەرپرسی سوری ڤیزه‌ی ئه‌مه‌ریكایان لێ قەدەغە كرا

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند پێدانی ڤیزا بە 14 بەرپرسی سوریایی قەدەغە دەکات بەهۆی بەشدارییانەوە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە سوریادا، بە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێشەوە.

لە مانگی سێ و دوانزەی ساڵی 2023 دا ئەمەریکا هەمان ڕێوشوێنی گرتەبەر و پێدانی ڤیزای بە 21 بەرپرسی سوریایی قەدەغە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەم پێشێلکارییانە لە چوارچێوەی هەوڵێکی بەرفراوانتری حکومەتەکەی بەشار ئەسەدن کە لە مێژە دەستبەسەرکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بەکاردەهێنێت بۆ بێدەنگکردنی ڕەخنەگران.

وەزارەتەکە دەڵێت حکومەتی سوریا نزیکەی 100,000 کەسی بێسەروشوێن کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماثیو میڵەر دەڵێت ” تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 96,000 پیاو و ژن و منداڵ بە شێوەیەکی زۆرەملێ بێسەروشوێن کراون لەلایەن ڕژێمی سوریاوە.”

میڵەر وتی ” لە ڕۆژی جیهانی قوربانیانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێدا ئەمەریکا هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانییان و ڕزگاربووانی بێسەروشوێنکراوان و خێزانەکانییان دەردەبڕێت، هەنگاویش دەگرێتەبەر بۆ لێپێچینەوە لەم پێشێلکارییە دڕندانەیە.”

ئەمەریکا دەیەوێت ڕژێمەکەی ئەسەد و لایەنەکانی دیکەی سوریا کۆتایی بهێنن بە بێسەروشوێنکردن و ڕفاندن، هەروەها پێدانی ڕوونکردنەوە لەسەر دۆخی بێسەروشوێنبووەکان و ئازادکردنی ئەوانەی لە ژیاندا ماون و گەڕاندنەوەی لاشەی ئەوانەی گیانییان لە دەستداوە و هاوکاریکردن لەگەڵ دامەزراوەی سەربەخۆی بێسەروشووێنبووانی سوریادا.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی ئافرەتێك لە زێی گەورە دۆزرایەوە

گوران

بوومەلەرزەیەك لە توركیا ڕوویدا

یاسین

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمارکرا

یاسین