zagros news agency

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ دوو خاڵی گرنگی لە یاریگای خۆی لەدەستدا

لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، ئارسناڵ لە یاریگای خۆی میوانداری برایتۆنی کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یانەی بڕایتۆنی میوان باشتر بینرا، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هێرشبردن تاکو لە خولەکی 38دا کای هاڤێرتز توانی گۆڵی یەکەم بۆ گەنەرز تۆماربکات،

دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا، بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە سەرەتای تایمی دووەم و لە خولەکی 49دا ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی دیکلان رایس بەرزکردەوە و یاریزانەکە کردە دەرەوە،

دوای ئەوە برايتۆن سوودی لەم کارتە سوورە وەرگرت و توانی لە خولەکی 58دا یاریزان جواو پێدرۆ توانی گۆڵی بەرامبەر تۆماربکاتەوە.

دوای ئەوە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، بەڵام یارییەکە هەر وەک خۆی مایەوە و بە بەرامبەری کۆتاییهات.

 

بەم شێوەیە، هەردوو یانە خاوەن حەوت خاڵن و لە پلەی یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی دێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

شێخ حه‌سه‌ن كۆیی : خه‌ڵكی كۆیه‌ بۆچونیان زۆر گۆراوه‌ ئێستا رووله‌پارتی و پشتیوانی پارتی ده‌كه‌ن ئه‌م جاره‌ پارتی سوپرایزی ده‌بێت

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ پاتریارکی نوێی کلدان ده‌كات

سەڵاح

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

سەڵاح