ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داعش هێرشێکی خۆکوژی کوشندەى لە ئەفغانستان ئه‌نجامدا

 

ڕۆژی سێشەممە ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشێکی خۆکوژی کوشندەی لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ڕاگەیاند کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەس، وتی دەزگای لێپێچینەوەی حکومەتەکەی تاڵیبانی کردووەتە ئامانج.

پۆلیسی کابوڵ وتی تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی باشووری کابوڵ بووە هۆی کوژرانی لانیکەم شەش کەس و برینداربوونی 13 کەسی دیکە.

میدیای ئەعماقی داعش وتی ” خۆکوژەکە چاوەڕێی کردووە تاوەکو ئەو کاتەی کارمەندانی دەزگاکە لە کارەکانییان تەواو بوون ” و دواتر لە ناوەڕاستی خەڵکەکەدا خۆی تەقاندووەتەوە.

وتیشی ” زیاتر لە 45 کەس ” کوژراون و بریندار بوون، هەروەها وتی تەقینەوەکە بۆ ” تۆڵەکردنەوە بووە لەسەر ئەو موسوڵمانانەی کە لە زیندانەکانی تاڵیباندا زیندانی کراون.”

تاڵیبانی ئەفغانستان دوای ئەوەی سێ ساڵ لەمەوپێش کۆنتڕۆڵی ئەفغانستانی کردەوە ڕایگەیاندووە کە ئاسایشی وڵاتەکە ئەرکی سەرەکی دەبێت. لە کاتێکدا کە ئەرکە ئاسایشییەکانییان بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئەو چەکدارانەی کە دژایەتییان دەکەن، ڕێکخراوی داعشی خۆراسان هێشتا مەترسییە لە وڵاتەکەدا.

داعشی خۆراسان هێرشی کردووەتە سەر وەزارەتەکانی حکومەتەکەی تاڵیبان و باڵیۆزخانە بیانییەکان و کەمینە ئاینییەکان.

لە مانگی سێدا داعشی خۆراسان بەرپرسیارێتی تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕاگەیاند لە شاری قەندەهاری باشووری ئەفغانستان کە شوێنێکی مێژوویی تاڵیبانە.

بەرپرسان وتییان تەنها سێ کەس لە هێرشەکەدا کوژراون، هاوکات سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانە وتی 20 کەس کوژراون.

مانگی ڕابردوو وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید بە فرانس پرێسی وت داعش ” پێشتر لێرە بوونی هەبووە بەڵام زۆر بە قورسی سەرکوتمان کردوون. هیچ گروپێکی لەو جۆرە لێرە بوونی نیە کە بتوانێت هەڕەشە لە هیچ کەسێک بکات.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

حوسییەکان به‌ مووشه‌ك ناوەڕاستی ئیسڕائیلی بۆردومان كرد

سەڵاح

بانکی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

یاسین

کۆمپانیای Open AI کار لەسەر تایبەتمەندیەکی نوێ دەکات

یاسین