ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بانکی ناوەندیی ئێران و چەند بانکی دیکەی ئەم وڵاتە هاک‌کراون

 

گرووپێکی هاککەر، بانکی ناوەندیی ئێران و زیاتر لە بیست بانکی دیکەی ئەم وڵاتەیان هاک کردوو و زانیارییەکانی چەند ملیۆن هاووڵاتیی ئیرانیان بەدەست هێنا.

گۆڤاری پۆلێتیکۆ ئاشکرای کردووە ئەم گرووپە بۆ گەڕاندنەوەی ئەم زانیارییانە و بڵاو نەکردنەوەیان داوای 10 ملیۆن دۆلاریان کردووە، بەڵام دواتر بە پارەیەکی کەمتر لەگەڵ حکوومەتی ئیران ڕێک کەوتوون.

گۆڤاری پۆلێتیکۆ لە راپۆتێکدا ڕوودانی ئەم هێرشە سایبێرییەی ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە ئەم هێرشە سێ حەفتە لەمەوبەر کراوە و گرووپی “ئای ئار لێکس” لە ڕێگای کۆمپانیایەک بە ناوی تەوسەن توانیویانە بچنە نێو سێرڤێرەری ئەم بانکانە و دەستیان بە زانیارییان ڕابگات.

لەم هێرشەدا 20 بانک لە 29 بانک و دامەزراوەی داراییی ئیران هێرشیان کرایە سەر. حکوومەت هیچکات بە فەرمی ئەم هێرشەی پشتراست نەکردەوە، بەڵام پاش هێرشەکە هەموو بانکەکانی ناچار کرد، چالاکیی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم لە سەرانسەری ئەم وڵاتە ڕابگرن.

گرووپی هاککەری ئای ئاڕ ئێکس کە پێشتریش هێرشی کردبووە سەر سێرڤێرەکانی بیست کۆمپانیای بیمەی ئێران و زانیارییەکانیانی بەدەست هێنابوو، ئەمجارەیان پاش سەرکەوتنی هێرشەکەی هەڕەشەی کرد، زانیارییەکانی ئەم بانکانە لە دارک وێبدا دەفرۆشێ مەگەر ئەوەی حکوومەتی ئیران بڕی دە ملیۆن دۆلار پارەی ئەلەکترۆنیان پێبدات.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی پۆلێتیکۆ، حکوومەتی ئێران نیگەران بووە بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئەم هێرشە ببێتە هۆی کشانەوەی هاوولاتیان لە سیستەمی بانکیی و دەرچوونی هەزاران ملیارد تمەن پارە لە بانکەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیەندران

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

sirwan

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین