ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ بەزەحمەت بردیەوە

لە یارییەکانی گەڕی دووەمی نەیشینزلیگ، هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و سکوتلەندا بەرامبەر یەکتر یارییانکرد.

 

لە ئەنجامدا پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سکوتلەندا بباتەوە.

 

هەر لە سەرەتای یاریەکەوە کۆنتڕۆڵی یارییەکە لەدەست هەڵبژاردەی پورتوگال بوو، بەڵام لە خولەکی 7دا سکوتلەندا دەستپێشخەری کردو گۆڵی یەکەمی لەڕێگەی ماکتۆمینای تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم کریستیانۆ هاتە نێو یاریگاو پورتوگال ئەم ئەنجامەی قبوڵنەکرد، ئەوەبوو لە خولەکی 54 بڕۆنو فێرناندز گۆڵی یەکسانی تۆمارکردەوە،

هەردوو دوای ئەو گۆڵە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و هەوڵەکانیان چڕکردەوە، تا خولەکی 88 کریستیانۆ گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆمارکرد.

 

لە یاریێکی تری هەمان کۆمەڵە، هەڵبژاردەی کرواتیا ڕووبەڕووی پۆڵەندا بوویەوە، لە ئەنجامیشدا کرواتیا توانی بە گۆڵێکی لۆکا مۆدریچ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

 

بەم ئەنجامەش، پورتوگال یەکەمی گرۆپەکەیەتی بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ، کرواتیاش سێ خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە تورکیا هێنا

sirwan

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

گەرمیان.. لە بوونی كێڵگەیەكی مین ئاگاداری دانیشتوانی گوندی پاروێڵە و دەورووبەریشی دەكرێتەوە

سەڵاح