ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە تورکیا ٣٣کەس بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە دەستبەسەر کران.

 

عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرای کرد، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە کە بە رێکخراوی جوداخواز پێناسەی کردووە،هەڵمەتی گورز-13 لە 12 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچوو.

لەم چوارچێوەیەدا 33 کەس بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە دەستگیرکران. یەرلیکایا جەختی لەوەکرد، دەستبەسەرکراوان پێشتر چالاکییان بەناوی پەکەکە هەبووە و پروپاگەندەیان کردووە و هەوڵیان داوە لەڕێگەی نایاساییەوە بچنە دەرەوەی وڵات.

یەرلیکایا دەڵێت، ئەم کەسانە دەستیشیان لە رێکخستنی خۆپیشاندان نایاسایی و دروستکردنی مۆلۆتۆف هەبووە و بەشێکیشیان پێشتر داواکراو بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەکات

سەڵاح

منداڵێك لە هاوینەهەواری بێخاڵ خنكا

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ئافره‌تان ده‌كات

دڵشاد