ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

غه‌ززه‌… له‌ هێرشێكی ئیسرائیلدا زیاتر له‌ 100 كه‌س كوژران وبریندر بوون

 

بەرگری شارستانیی کەرتی غەززە رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌مپی خان یونس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ زیاتر له‌ 40 هاووڵاتی سڤیل كوژراون و 60 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئیسرائیل له‌و هێرشه‌دا لە هاژه‌كی به‌هێزی به‌كرا هێناوه‌ و به‌هۆیه‌و لانیكه‌م بیست خێوەتی ئاوارەکان كراونه‌ ئامانج و زۆربەی خێزانه‌كانی نێ، كه‌مپه‌كه‌ بەهۆی بۆردوومانەوه‌ دیار نەماون.

لای خۆیه‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیدا فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان تیرۆریستانی باڵای حەماسیان کردووه‌ته‌ ئامانج، کە لە بارەگاكه‌یان له‌ نێو ناوچە مرۆییەکانی خان یونس جێگیر كردووه‌.

وتیشی، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه‌مپ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی  بۆ شاردنه‌وه‌ی بنكه‌ و مۆڵگه‌كانی به‌كار دێنێت و هه‌ڵمانداوه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌د‌ا كه‌مترین زیان به‌ر خه‌ڵكی سڤیل بكه‌وێت بۆیه‌ له‌ جیاتی بۆمب وێڕانكه‌ر ته‌قه‌مه‌نی وردمان به‌كار هێناوه‌.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کاروانێکی فریاگوزاری‌ی سەرەتایی هێزەکانی ئەمریکا چوونە نێو کەمپی ڕوکبان سووریا

سەڵاح

ترەمپ بەڵێن دەدات ئەگەر لە هەڵبژاردن سەربکەوێت قەیرانی ئۆکرانیا چارەسەر بکات

یاسین

زانکۆی ئاکرێ پێویستی بە 137 فەرمانبەر هەیە

یاسین