zagros news agency

ئوستراڵیا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرزەکاران قەدەغە دەکات

سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، ڕایگەیاند، حکوومەتەکەی ڕەشنووسی یاسایەکی ئامادەکردووە، کە ڕێگری دەکات لە هەرزەکارانی خوار تەمەنی 14 ساڵی یان تەنانەت خوار تەمەنی 16 ساڵ لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، ئەنتۆنی ئەلبانیز لە بەیاننامەیەکدا گوتی: “هیوادارە لە ئەمساڵەوە ڕەشنووسی یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”، گوتیشی: “پێی باشە منداڵان ببینێت کە کاتەکانیان لە گۆڕەپانی یارییەکاندا بەسەر بەرن نەک بیبینێت لەسەر شاشەی مۆبایل یان تابلێت یاری دەکەن”.
ئەلبانیز گوتی: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان “بەڵا”ن بۆ منداڵان، جەختی لەوە کردەوە، ئەو پڕۆژە یاساییە فیدراڵییەی کە هیوادارە پەسەندی بکات، کەمترین تەمەن بۆ چوونە ناو فەیسبووک و ئینستاگرام و تیک تۆک دیاری دەکات کە لە نێوان 14 بۆ 16 ساڵدایە.
سەرۆکی حکوومەت ڕوونیشیکردەوە، “تاقیکردنەوەی تەمەنی بەکارهێنەرەکە دەکرێت، کاتێک پەیوەندی بەو سایتانە دەکات لە چەند مانگی داهاتوودا، پێش ئەوەی دەقەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
ڕاشیگەیاند، “دەمەوێت منداڵان دوور لە شاشەکانیان ببینم، لەبری ئەوە لە یاریگاکانی تۆپی پێ، لە مەلەوانگەکان و لەسەر یاریگاکانی تێنس”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنبار.. 130 كەس بەهۆی خواردنی خێراوە ژەهراوی بوون

سەڵاح

بەشە خۆراکی مانگانە گۆڕانکاری بەسەر دادێت

یاسین

گرفت لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە

یاسین