ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رەخنەی توند تاڵیبان دەگیرێت، یاساکان سەرکوتکارییەکی بێهاوتای نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکەن

 

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ڕەخنەی لە یاسا نوێیەکانی ئەمدواییانەی تاڵیبانی لە ئەفغانستان گرت کە کۆتوبەند دەخەنە سەر مافەکانی ژنان، وتی یاساکان سەرکوتکارییەکی بێزارکەر و بێهاوتای نیوەی دانیشتوانەکەی وڵاتەکەن.

ڤۆڵکەر تورکی سەرۆکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤدا بە توندی ڕەخنەی لە ڕێوشونە نوییەکان گرت.

حکومەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان کە هێشتا لەلایەن هیچ وڵاتێکەوە دانی پێدانەنراوە، لە مانگی هەشتدا یاسایەکی دەرکرد کە کۆتوبەندەکانی سەر ژیانی ژنان توندتر دەکاتەوە.

یاسا نوێیەکەی تاڵیبان بۆ هاندان بۆ چاکە و ڕێگریکردن لە خراپەکاری باس لەوە دەکات ژنان نابێت لە دەرەوەی ماڵەکانییان دەنگییان بەرز بکەنەوە، ژنان نابێت گۆرانی بڵێن یاخود بە دەنگی بەرز هۆنراوە بخوێننەوە.

یاساکە دەڵێت ژنان دەبێت ڕووخسار و جەستەیان بە تەواوەتی داپۆشن ئەگەر پێویست بکات بچنە دەرەوەی ماڵەکانییان، دەرچوونیشیان لە ماڵەکانییان دەبێت تەنها بۆ پێویستی بێت.

تورک ئاماژەی بەوەدا ئەم ڕێوشوێنانە لەسەروو ڕێوشوێنەکانی پێشترەوە دێن کە قەدەغەی کردبوو لەسەر کچان ئامادەی خوێندنی ناوەندی بن و زانکۆشی لەسەر ژنان قەدەغە کردبوو، هەروەها مافی ئازادی گردبوونەوەی ئاشتیانە و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی هاتووچۆی نەهێشتبوو، هەروەها کارکردنی ژنانیشی قەدەغە کردبوو.

تورک جەختی لەوە کردەوە ئەو ژنانەی کە هەوڵی ناڕەزایی دەربڕینییان داوە دژی ئەو یاسایانە یاخود دەربڕینی بۆچوونێکی جیاواز، ڕووبەڕووی سزای توند بوونەتەوە.

لێدوانەکانی تورک دوای ئەوە دێن هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسا نوێیانەی کرد، وتی یاساکان هەوڵەکان بۆ یەکخستنی وڵاتەکە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەخەنە مەترسییەوە.

تورک وتی سەرکوتکردنی نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکە شتێکی بێ هاوتایە لە جیهانی ئەمڕۆدا.

وتی ئەوە داهاتووی وڵاتەکە دەخاتە مەترسییەوە بەوەی کە گەشەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز دەکات. ئەمە ئەفغانستان زیاتر بەرەو پەراوێزخراویی و ئازار و سەختیی دەبات.

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ به‌شداريی له‌ پرسه‌ى سه‌رۆككۆمار و ياوه‌رانی گەیشتە تاران

سەڵاح

هێزە ئەمنییەکانی ئێران ته‌قه‌ له‌ دوو کەسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ن

سەڵاح

چوار كارمەندی كۆمپانیایەك لە هەولێر دەستگیركران

سەڵاح