zagros news agency

وەزیری نەوتی عێراق دێتە هەرێمی کوردستان

 

وەزیری نەوتی عێراق دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق و کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتوودا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و چەندین کۆبوونەوە بکات.

ئامانج لە سەردانەکەی وەزیری نەوتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەبارەی هەنگاوەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم گفتوگۆ بکەن و رێگەچارەیەک بۆ ئەم پرسە بدۆزنەوە.

ئیستا ئەوەی لەوبەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رێگرە ، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەیە کە تائیستا حکومەتی عێراق و کۆمۆپانیاکان لەبارەیەوە رێکنەکەوتوون.

پێشتریش ئەپیکور لە جەندین رێگەوە داوای لە ئەمەریکا کردبوو بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم فشار بۆ عێراق بهێنێت و لەبەر ئەمە چاوەڕوان دەکرێت وەزیری نەوتی عێراق دوای سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا، هەنگاوی جدی تر بۆ ئەم پرسە بگرێتەبەر

هەواڵی پەیوەندیدار

كامالا هاریس به‌ فه‌رمی بووه‌ كاندیدی دیموكراته‌كان

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی کەمی تۆمارکردوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەکات

سەڵاح