ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەبەرهێنانی رووسیا لە کەرتی وزەی عێراق 19 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

 

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، قەبارەی وەبەرهێنانەکانی رووسیای لە کەرتی وزەی عێراق ئاشکرا کرد و جەختیشی کردەوە، کەرتی نەوت و گاز بە پێشەنگی کەرتی بازرگانی و هاوکاریی ئابووریی نێوان رووسیا و عێراق دەمێنێتەوە.

لاڤرۆڤ گوتی: عێراق پێشەنگی هاوبەشی بازرگانیی و ئابووریی رووسیایە لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا، بەو پێیەی کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورە بە بەشداریتی کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیا بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرێن لەگەڵ و قەبارەی وەبەرهێنانی رووسیا لە کەرتی وزەی عێراقدا 19 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

بە گوێرەی ئاماران، لە ئێستادا نزیکەی 50 کۆمپانیای رووسی لە عێراق کاردەکەن، لەوانە کۆمپانیای لوک ئۆیڵ و گازپرۆم.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەلیل حاجی هەیاس : دەسهەلاتدارانی هەلەبجە رێگرن لە ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارە

گوران

لە ماوەێكی نزیكدا پاركێكی گەورە لە هەولێر تەواو دەبێت

گوران

پزیشکیان دەتوانین لەگەڵ ئەمریکا ببین بە برا

یاسین