پێشكه‌شكارێكی عێراقی به‌تۆمه‌تى ناوزڕاندن و شكاندنى كه‌سایه‌تی، سكاڵاى یاسایی دژ به په‌رله‌مانتارێك تۆمار ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دادگا له نێوانماندایه.
سه‌حه‌ر عه‌باس جه‌میل، پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى سیاسی له كه‌ماڵى شه‌رقییه، له وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارێكی عێراقیدا كه گوتبووى سكاڵایه‌كی یاساییم له‌و پێشكه‌شكاره بردووه‌ته‌وه، له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی(فه‌یسبووك) ده‌نووسێت: “سكاڵاكهى په‌رله‌مانتار مسته‌فا سه‌نه‌د، تایبه‌ته به یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی پێشووم له كه‌ناڵى دیجله، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوى ئه‌وی تێدا نه‌هاتبوو”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه خۆى به ویستى خۆى چووه‌ته دادگا و له‌وى به‌ڵێننامه‌یه‌كی داوه به ئاماده‌بوونى له‌كاتى دادگا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: “مسته‌فا سه‌نه‌د، له سكاڵاكه‌یدا پشتى به چه‌ند شایه‌تێك به‌ستووه كه سه‌ر به (حه‌شدی شه‌عبی)ن، نازانم بۆ چی حه‌شدى شه‌عبی تێكه‌ڵ به‌و بابه‌ته كردووه”.
ئاشكراشی ده‌كات، كه سكاڵایه‌كی دژ به په‌رله‌مانتارى شیعه (مسته‌فا سه‌ند) تۆمار كردووه به‌تۆمه‌تى ناوزڕاندنى: “یاسا ڕێڕه‌وى خۆى وه‌رده‌گرێت، دادگا له‌نێوانماندایه”.
مسته‌فا سه‌نه‌د، پێشتریش له‌لایه‌ن (نوور زوهێر) تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى و داواكراو له لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تى دزی و گه‌نده‌ڵى له دۆسیه‌ی ناسراو به (دزی سه‌ده) تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ى داواى ڤیلایه‌كی هه‌زار و 200 مه‌ترى لێكردووه له‌ناوچه‌یه‌كی گرانبه‌هاى به‌غدا به‌ناوى گه‌ڕه‌كى (ئه‌میرات).