zagros news agency

یەکێتیی ئەوروپا لە بەرنامە‌ی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانە

 

یەکێتیی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لەوەدەکات؛ لە فراوانکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانن و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە مایەی ترسە.

یەکێتی ئەوروپا بڵاوی‌کردووەتەوە؛  ئیران هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ناکات و بەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ ئاژانس هەیەتی، پابەند نییە.

هەروەها دەڵێت؛ ئێران ڕێژەیەکی زۆر لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە و ئەمەش ترس و نیگەرانیی بڵاوکردووەتەوە.

لە بەرانبەردا ئێران دەڵێت بە مەبەستی کاری ئاشیخوازانە و بەرهەم‌هێنانی وزەی پێویست خەریکی پرۆگرامی ئەتۆمیە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە زمان ڕێبەرەکەیانەوە دەڵێن لە ئایینی ئەواندا دروست‌کردنی بۆمبی ئەتۆم حەرام کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی زەوڕا لە شوێنی یانەی دهۆک بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

وەزارەتی کارەبا: خواست لەسەر کارەبا زیادی کردووە

سەڵاح