zagros news agency

لە عێراق ساڵانە زیاتر لە 70 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، لە چوار ساڵی ڕابردوودا 358 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە.

فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندیی ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بۆ میدیای عێراقی ڕایگەیاند: “لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، جگە لە هەرێمی کوردستان، 357 هەزار و 887 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراقدا تۆمارکراوە.”

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق زیادیکردووە و تەنیا لەماوەی یەک مانگدا، رۆژانە 200 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوت

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێلگەی کۆرمۆڕ

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح