zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسان و کادیرانی پارتی لە ئاکرێ کۆبووەوە

لە بەردەوامی سەردانەکەیدا بۆ دەڤەری بادینان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦-٩-٢٠٢٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاکرێ لەگەڵ لقی ٩ و بەرپرسان و کادیران و ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش،‌ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای تاوتوێکردنی کار و ئەرکەکانی پارتی و ڕێکخستنەکانی لە سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش و دەوروبەریان، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر چالاکییەکانی کادیران و ڕێکخستنەکانی پارتی بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردن.

لەمبارەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕای باسکردنی کولتووری پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و ڕۆڵ و ئامادەیی و پێگەی ناوچەکە لە شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا، جەختی لە بەڕێوەچوونی ھەڵمەتێکی مەدەنی ھێمن و ئارام کردەوە، ھەروەھا بەڕێزیان باسیان لە گرنگی دەنگدان کرد و سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی بە سەرکەوتنی ھەرێمی کوردستان لە قەڵەم دا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە دۆخی ئەو دەڤەرە خرانە بەر باس.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌په‌له‌..زاگرۆس زانیاری ورد له‌سه‌ر گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهاندا لە هەولێر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

یاسین

لاوانی کوردستان متمانەیان هەیە کە ئەو کاروانەی “بارزانی نەمر” دەستیپێکرد تا گەیشتن بە ئازادی یەکجاری و سەربەخۆیی ناوەستێت

دڵشاد

مەسرور بارزانی بڕیاری تەرخانکردنی زەویی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانیان و گیراوانی سیاسی دەرکرد

سەڵاح