ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم چای له هاوکاریی ئێرانه

 

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە 68ـەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەم ئاژانسە لە ڤییەنا گوتی، چاوی لەوەیە لەبارەی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێرا، بە مەبەستی پابەندبوون بە نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ سەرۆککۆماری نوێ کاربکات.

رافایل گرۆسی گوتی، سەبارەت بەپڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران ئاڵنگاریی هەن، بەڵام دەتوانن بەسەریاندا زاڵ بن.

گەرووسی هەروەها گوتی: “بێگومان کاتێک دێینە سەر رژێمی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی، ئەوەی گرنگە، دەبێت لەسەر هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەدا بەردەوام بین. چاوم لەوەیە لەگەڵ سەرۆککۆماری نوێ و حکوومەتی نوێی ئێران لە پەیوەندیدابین و لەسەر هەوڵە رژدەکانمان بەردەوامبین بۆ دڵنیاکردنەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەوەی ئەو پڕۆگرامە ئەتۆمییە لەسەر رێڕەوێکی ئاشتیانەیە. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئاڵنگاریی هەن، بەڵام دەتوانین بەسەریان زاڵ بین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندى سه‌رۆكايه‌تى له‌گەڵ بەرپرسانی كۆشكى سپى، پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

ئۆفیسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە شاری دێرێک سووتێندرا

یاسین

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمارکرا

یاسین