zagros news agency

رۆژانە ڕێگای سەرەکی هەولێر-پیرمام داده‌خرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێرانی سنووری شاری هەولێری كردەوە كە رۆژانە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر رێگایەكی سەرەكی پارێزگاكە دادەخرێت.

ئاگادارییەكە بەتایبەت ئاراستەی هاووڵاتییان و شوفێرانی كۆمەڵگەی شاوێس كراوە و تێیدا هاتووە “لەپێناو کەمکردنەوەی جەنجاڵی و چارەسەرکردنی سستی جوولەی هاتوچۆ لە ڕێگای سەرەکی هەولێر-پیرمام لە نزیک کۆمەلگای شاوێس، ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر رێگاكە دادەخرێت“.

هەروەها هاتووە “داخستنەكە لە بەیانییەوە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 17/9/2024 دەست پێ دەكات و ڕۆژانە لە كاتژمێر 7:30 بۆ 9:30 سەرلەبەیانی ڕێگای گوندی شاوێس بۆ سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر -پیرمام دادەخرێت“.

ئاماژەبەوەشدراوە “ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو ڕێگایەوە دەهاتنە سەر ڕێگای پیرمام، دەتوانن لە دووسایدی ڕێگای سەرەکی کۆمەڵگای شاوێسەوە بچنە سەر ڕێگای هەولێر پیرمام.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر جەختیشی كردەوە كە ئەم داخستنە بە شێوازی تێست دەبێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا بووەتە پیسترین شارى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

یاسین

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین هەرچی زووترە لەگەڵ ئەمریکا بگەینە ڕێککەوتن

سەڵاح

پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی رێککەوتننامەی 11ی ئادارەوە

سەڵاح