zagros news agency

ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تۆڕی “پەیجەر”ی حزبوڵڵای بە کۆمەڵکوژی شوبهاند

دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیجەر لە لوبنان، هەزاران کەس لەناویاندا موجتەبا ئەمانی، باڵیۆزی ئێران لەم وڵاتە بریندار بوون، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هەڵمەتەی بە کۆمەڵکوژی وەسف کرد.
کەنعانی ڕایگەیاندووە، ئەم هێرشە لەلایەن رژێمی زایۆنیستی و بەکرێگیراوەکانییەوە جێبەجێ کراوە و دژی هەموو پرنسیپەکانی مرۆڤایەتی و یاسا نیودەوڵەتییەکانە و نیشانەی کۆمەڵکوژییە و پێویستە دادگای نێودەوڵەتی لێی بکۆڵنەوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک‌ تایمزیش نووسیویەتی، موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی ئێران لە لوبنان چاوێکی لەدەست داوە و چاوەکەی دیکەیشی بەسەختی بریندار بووە.
باڵیۆزخانەی ئێرانیش لە لوبنان ڕایگەیاندووە، باسی لەدەستدانی بیناییی موجتەبا ئەمانی ڕاست نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم یاریزان کە لەلایەن ئەلۆنسۆوە ئاگادارکرایەوە لە ڕۆیشتنی لە ڕیاڵ مەدرید

یاسین

پەیوەندی نێوان مێسی و یانەیەکی ئیتاڵیا دەبێتە هەواڵی گەرمی مێرکاتۆ

یاسین

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووتان و ده‌یان قوتابخانه‌ دروست ده‌كرێن

یاسین