zagros news agency

ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تۆڕی “پەیجەر”ی حزبوڵڵای بە کۆمەڵکوژی شوبهاند

دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیجەر لە لوبنان، هەزاران کەس لەناویاندا موجتەبا ئەمانی، باڵیۆزی ئێران لەم وڵاتە بریندار بوون، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هەڵمەتەی بە کۆمەڵکوژی وەسف کرد.
کەنعانی ڕایگەیاندووە، ئەم هێرشە لەلایەن رژێمی زایۆنیستی و بەکرێگیراوەکانییەوە جێبەجێ کراوە و دژی هەموو پرنسیپەکانی مرۆڤایەتی و یاسا نیودەوڵەتییەکانە و نیشانەی کۆمەڵکوژییە و پێویستە دادگای نێودەوڵەتی لێی بکۆڵنەوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک‌ تایمزیش نووسیویەتی، موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی ئێران لە لوبنان چاوێکی لەدەست داوە و چاوەکەی دیکەیشی بەسەختی بریندار بووە.
باڵیۆزخانەی ئێرانیش لە لوبنان ڕایگەیاندووە، باسی لەدەستدانی بیناییی موجتەبا ئەمانی ڕاست نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی عێراق: مووچە بۆ ئەمساڵ زامنکراوە و بەپێی لیست مووچە خەرج دەکەن

سەڵاح

ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە نزیکەی 44 هەزار کەس

سەڵاح

سوودانی ڕادەسپێرێت پێداچوونەوە بەو بڕیارانەدا بکرێت کە کاریگەرییان لەسەر بازاڕی عێراق هەبووە

یاسین