ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە   19– 9 – 2024

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت, لەکاتەکانی ئێوارە دابارینی نمە بارانی کەم کەم وە هەندی جار بۆ تاوە باران دەگۆڕێت لە ناوچە سنوورییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم وە ناوچە شاخاوییەکانی زاخۆ .

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

خێراى با /  لە سەر خۆ – مام ناوەند  دەبێت (10 –  20 ) کم/ک  .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

مەوداى بینین / لە نێوان ( 7– 9 ) کم  دەبێت  .

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

سبەی هەینی   20 – 9 – 2024

کەش/ ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت, لەکاتەکانی بەیانی نمە باران لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک دەبارێت پاشان کاریگەری بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکای ناوەراستی هەرێم و هەندێ لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەمێنێتەوە   .

پلەکانی گەرما  /  لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکان و دفەری بادینان بەشێوەیەکی بەرچاو  نزم دەبێتەوە بە ( 3-4 ) پلە بە راوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

خێراى با /  لە سەر خۆ – مام ناوەند  دەبێت (10 –  20 ) کم/ک  .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

مەوداى بینین / لە نێوان ( 7– 9 ) کم  دەبێت  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 33 پلەى سیلیزى

سلێمانی    :31   پلەى سیلیزى

دهۆک     :  31 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 35 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  34 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  30 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى

سۆران    :  26  پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   35 پلەى سیلیزى

 

بەشى پێشبینى / 19- 9- 2024

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاو كردەوە

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: واشنتن ئاگربەستی نێوان هەسەدە و تورکیای بۆ کۆتایی هەفتە درێژ كرده‌وه‌

سەڵاح

خسرۆ هەركی : سەرۆك بارزانی سومبلی ئاشتی و ئەندازیاری چارەسەركردنی پرسە گرنگەكانە

گوران