zagros news agency

بنەسڵاوە.. دەست بة دروستکردن و قیڕتاوکردنى سایدی دووەمی شەقامى سەرەكى كرا

 

پرۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى دووسایدى شەقامى سەرەكى ( بازاڕ – سەنتەرى لاوان) له بنەسڵاوە، کە بە گوژمەى (2 ملیار و 536 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەست بە جێبەجێکردنى کراوە، لە 2024.4.17 قیڕتاوکردنى سایدى یەکەمى شەقامەکە بە کۆتا هات.

لە ئێستاشدا دەست بە چاککردن و تەواوکردنى کارەکانى سایدى دووەمى شەقامەکە کراوە، درێژی شەقامەکە (2,600) مەترە و درێژەى ئاورۆى لولەيیەکەى بە تيرەى جياواز (4,750) مەترە، پڕۆژەکە یەکێكە لە پرۆژە گرنگەکانى چارەسەرکردنى گرفتی  هاتووچۆیى هاوڵاتییان لە سەنتەرى قەزایی بنەسڵاوە و بەتەواوبوونى ئاسانكارییەكی زۆر باش پێشکەش بە دانیشتووانی بنەسڵاوە و ناوچەکە بە گشتیى دەکات.

May be an image of 1 person and text

May be an image of 5 people and text

No photo description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: لە یادی 11ی ئاداردا، جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت

سەڵاح

سوپای پاسداران بڕیاری ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی گەرووی هورمز ڕەت دەکاتەوە

یاسین