zagros news agency

کارمەندانی سەر بە وەزارەتی کارەبای عێراقیش مووچەیان دوا کەوتووە

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ یەکەم جار دان بە دواکەوتنی مووچەی چەند وەزارەتێکی حکومەتی فیدراڵیدا دەنێت و لە راگەیەنراوێکدا هۆکارەکەی روون دەکاتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو؛ دواکەوتنی مووچەی بەشێک لە مووچەخۆرانی وەزارەتی کارەبای عێراق پەیوەندی بە وردبینی لە لیستی مووچە و کرێ زیادەکاندا هەیە.
وەزارەتی کارەبای عێراق جەخت دەکاتەوە؛ پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی وەزارەتی کارەبا هاوشێوەی وەزارەتەکانی دیکە لە یاسای بودجەدا گەرەنتی کراوە و هیچ ئاستەنگێکی بح دروست نابێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوە ڕەتکراوەتەوە لە عێراق کێشەی نەختینە هەبێت و هەموو ئەو لێدوانانەی باس لەو کێشەیە دەکەن بە ناراست لە قەڵەم دراون.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسیان لەوەکردووە لە عێراق کێشەی نەختینە هەیە و بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ دابەشکردنی دروست بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکانی هەولێر دەکەم

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی سوودانی: بەغدا ده‌یه‌وێ گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تاكو هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل

سەڵاح

هۆڵەندا: پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئاشتییانە

سەڵاح