zagros news agency

ئەمریکا: پابه‌ندین به‌ به‌رگریكردن له‌ ئیسرائیل، بوونی سەربازییمان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بووە

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پاتریک ڕایدەر ڕایگەیاند کە لە دوای مانگی نیسانی ڕابرادوو، بوونی سەربازیی وڵاتەکەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بووە.

ڕایدەر بۆ میدیای فەرمی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە، واشنتۆن باوەڕی بەوە ھەیە، دیپلۆماسی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ لوبنان باشترین ڕێگایە، چونکە دڵنیای دەدات لەوەی شەڕەکە بەرەو ململانێیەکی فراوانتر لە ناوچەکە نەڕوات.

ڕاشیگەیاندووە کە ئێستا بوونی سەربازیی وڵاتەکەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بووە، بە تایبەتیش لە دوای ئەو ھێرشەی کە ئێران لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە وەڵامی بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامیدا.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە، وڵاتەکەی بە جیددی کاری کردووە، بۆ ئەوەی ململانێیەکە لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووە لە ناوچەکە پەرە نەسێنێت، ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا بەردەوامە لە گرنگیدان بەو پرسە.

گوتیشی: “پابەندبوونمان بەرگرییکردن لە ئیسرائیل جێگای مشتومڕ نییە و پابەندبوونێکی بەھێزە“.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

توركیا… هێلیکۆپتەرێک خۆی به‌ باڵه‌خانه‌ی نەخۆشخانەیه‌كدا كێشا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا

سەڵاح

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گوێر له‌گه‌ڵ سیروان بارزانی كۆبووه‌وه‌ و سەنتەری چاودێری كرایه‌وه‌

سەڵاح

وەزارەتی تەندروستی: سەنتەری چارەسەری نەخۆشی شەكرە و ڕژێنە دەرەقییەكان لە دهۆك كرایەوە

سەڵاح