ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. ریال بە چوار گۆڵ وەڵامی تاکە گۆڵەکەی ئیسپانیۆل دایەوە

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی ئیسپانیۆل بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە ڕیمۆنتادا و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ئیسپانیۆلی میوانی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا ریالی خاوەن یاریگا بەتەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان گرتە دەست و چەندین هەوڵدرا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە دووەم تایم و لە خولەکی 54 لە هێرشێکی پێچەوانەدا تیبۆ کورتوا بەهەڵە گۆڵێکی لەخۆیان دژی ئیسپانیۆل تۆمارکرد،

یانەی شاهانە بەمە نەوەستا و دوای تێپەڕینی تەنیا چوار خولەک گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی کارڤاخال تۆمارکردەوە.

دوای ئەوە یانەی ریال توانی بە سێ گۆڵی ڕۆدریگو، ڤینیسیۆس جۆنیۆر و کیلیان ئێمباپێ بە لێدانی سزا لە خولەکەکانی 75، 78 و 90 وەڵام بداتەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید بەکۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە، ئیسپانیۆلیش لە شەش یاری تەنیا حەوت خاڵی کۆکردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حزبوڵای لوبنان لە بەرزاییەکانی گوڵان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

سەڵاح

كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم: بە تێكڕا 18 بۆ 19 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتییان دراوە

سەڵاح

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ بە مووچەخۆران دەدات

سەڵاح