ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

 

له‌ وڵاتی ئێران، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نێو كانێكی خه‌ڵوز ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 17 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه،‌‌ كه‌ له‌ خۆراسان له‌ ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نێو كانێكی خه‌ڵوز ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 17 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و تا ئێستاش 30 كه‌س له‌نێو كانه‌كه‌دا گیریان خواردووه‌.

ئاشكرا كراوه،‌‌ ئه‌و ڕووداوه‌ی كه‌ ڕووی داوه‌ به‌هۆی لێچونی گازی میتانی بووه‌ و له‌ كه‌رتی دووه‌م و سێیه‌می كانه‌ خه‌ڵوزه‌كه‌دا بووه‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ و له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا تێكڕای ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ له‌ كاتی كاركرندا بوونه‌ 69 كه‌س بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد

یاسین

ڤلادیمیر پوتین: ڕووسیا چوار هه‌زار چه‌كدارى ئێرانى له‌ سووریا گواسته‌وه‌

سەڵاح

نوێنەری تازەی کۆمیسیاری باڵای پەنابەران لە عێراق جەختی لە بەردەوامبوونی کارەکانیان لە هەرێم کردەوە

سەڵاح